تۆزێکی سووکیش روو لە کوردستان دەکات
پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
میدیا گۆران
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و بێ هەور دەبێت، بەڵام تۆز و خۆڵ دەیگرێت، پلەکانی گەرماش روو لە دادەبەزین دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی نزیکەی سێ پلە دادەبەزن و تۆزێکی سووکیش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئاسمان ساماڵ و بێ پەڵەهەوریش دەبێت، گەرمترین ناوچەش گەرمیانە و 45 پلەی سیلیزی دەبێت ناوچەکانی دیكەی هەرێمیش زۆربەیان 42 پلەی سیلیزی دەبن.
پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ شەممە:
پلەکانی گەرما: نزم دەبێتتەوە بە ( 1 – 3 ) پلەی سیلیزی.
خێراى با: مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با: باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ ( 8 – 10 ) کم.
ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 42
سلێمانی: 42
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 45