ئەو شوینەیە کە گەنجەکەی تیایدا خنکاوە و فریدراوەتە ئەم شوینە کە تەنیشت گوندی ئیسماوا. وێنە :964
پۆلیس قسه ناكات
گه‌نجێك له گوندى ئیسماواى به‌رده‌ڕه‌ش به خنكاوى دۆزرایه‌وه
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سەر لە بەیانی ئەمرۆ، ته‌رمى گه‌نجێك له سنوورى گوندى ئیسماواى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به خنكاوى دۆزرایەوە و به‌قسه‌ى موختارى گوند له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌یه و پۆلیسیش له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه قسه‌ناكات و هیچ كه‌سێكیش دەستگیرنەکراوە.
کامیران مولود، موختاری گوندی ئیسماوا بە 964ـی وت، کاتژمێر نزیكه‌ى 6:30 بەیانی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سەرکار لە قەزای بەردەڕەش لەسەر جاددە ئه‌م گه‌نجه به خنكاوى دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “ئەم رووداوە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خوێنداری كه پێش 12 ساڵ روویداوه”.
چیرۆكى ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر زارى موختار:
گەنجەكه خەڵکی ناحیەی کەڵەکچییەو پێش 12 ساڵ ئامۆزایەکی خۆی بە چەقۆ کوشتبوو و دواتر هەڵدێت و لە گوندی ئیسماوا ده‌مێنێتەوە چونکە ماڵە خاڵەکانی له گوندەکە هه‌یە، ئه‌وكات ماوه‌ى سێ ساڵ حوكم درا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كه‌سوكارى كوژراوه‌كه لێی خۆشبوون، چەند ساڵێکە کاری سکیوریتی لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە بەردەڕەش دەکرد.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا، عه‌مید سه‌عدى به‌رزنجى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى راگه‌یاند، هیچ قسه و لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ناده‌ن.
964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به وته‌بێژى پۆلیسی پارێزگاى دهۆكه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌ڵام نهدهرایهوه.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن
بەردەڕەش
لە سۆران، دهۆک و نەینەوا
سنووری چوار قەزا لە مەترسییەکانی بارانی ئەمشەو ئاگادار دەکرێنەوە
لە قوتابخانەکانی بەردەڕەش
تیمێکی تەندروستی مەترسییەکانی جگەرە و نێرگلەکێشان بۆ قوتابیان باس دەکەن
UPN یان بۆ دروستدەکرێت
جوتیارانی سنووری دهۆک دەبنە خاوەن کارتی بانکیی خۆیان
90 حاڵەتی تۆمارکردووە