UPN یان بۆ دروستدەکرێت

جوتیارانی سنووری دهۆک دەبنە خاوەن کارتی بانکیی خۆیان

فەرهاد حەسەن

کشتوکاڵی دهۆک کار لەسەر دروستکردنی UPN بۆ جوتیارانی سنوورەکە دەکات بۆ ئەوەی ببنە خاوەن کارتی بانکیی خۆیان و لەکاتی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان راستەخۆ لە بانکەکانەوە مافە داراییەکانیان وەربگرن.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک بەشەکانی کشتوکاڵی لەهەر سێ قەزای ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش بەسەرکردەوە و پێی وتن ئامادەکاری بکەن بۆ دروستکردنی UPN بۆ جوتیاران.

بە 964ـى وت، لەم قۆناغەدا ئەو جوتیارانە UPN یان بۆ دروست دەکرێت کە ناویان لە لیستی بەبازاڕکردنی ساڵانە تۆمار کراوە و گەنم رادەستی سایلۆکان دەکەن.

وتیشی “ژمارەی ئەو جوتیارانەی دەبنە خاوەن کارتی بانی نزیکەی 12 جوتیارن”.