سێ دیمه‌نى گۆڕینى ئاڕاسته‌ى هاتوچۆ بۆ ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه... وێنه: هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه
200 رۆژ ده‌خایه‌نێت
دروستكردنى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه ئاڕاسته‌ى هاتوچۆى بۆ ناو پارێزگاكه گۆڕى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى دروستكردنى ده‌روازه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرد و هاتوچۆش بۆ كارئاسانیكردن بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه رێڕه‌وى هاتوچۆى بۆ ناو سه‌نته‌رى پارێزگاكه گۆڕى.
له دوێنێوه پڕۆژه‌ى دروستكردنى ده‌روازه‌كه راده‌ستى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار كراوه و به‌پێی گرێبه‌ستێكیش پێویسته كۆمپانیا له‌ماوه‌ى 200 رۆژدا پڕۆژه‌كه ته‌واو بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆى دروستكردنى پڕۆژه‌كه‌وه لادانى كاتى له سێڕڕیانى خێڵى حه‌مه – ته‌په‌كوڕه دروستكراوه و شه‌قامه‌كه بۆ هاتوچۆكردن كراوه‌ته یه‌ك ئاڕاسته.
داوا لە شۆفێرانیش كراوه، بۆ سەلامەتی خۆیان پێویستە خێرایی کەمبکەنەوە و پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.