زێدەڕۆیی دەکەن و رێ بۆ پیادەڕۆ ناهێڵنەوە

شۆستەی دوو بازاڕی هەولێر لە کەلوپەلی دوکانداران و عارەبانە پاککرایەوە

شۆڕش قادری

ئەم دیاردەیە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان باوە کە دوکانداران سەر شۆستەکان داگیر دەکەن و بەکەیفی خۆیان کەلوپەلەکانیان دێننە دەرەوە و پەردەش هەڵدەواسن، زۆرجار رێ لەسەر پیادەڕۆکان ناهێڵنەوە، لە بازاڕەکانی کوردستان و نەورۆزی هەولێر، شتەکانیان پێبرایە ژوورەوە و پەردەکانیشیان پێ لێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەشی هەولێر چەند وێنەیەکی ئەو دوکانانەی داناوە و نووسیویەتی، “لەپـێـنـاو سـەلامـەتـی سـەر و مـاڵـی هـاوڵاتـیـان و دوکـانداران و رێگەگرتن لە رووداوی نەخـوازراو، هـۆبـەی لادانـی زێـدەڕۆیـی شـارەوانـیمـان بـە هـاوکـاری پـۆلـیـسی شـارەوانـی، هـەڵـسـان بـە ئەنجامدانی هـەڵـمـەتـێـکـی فـراوانـی لادانـی زێـدەڕۆ و سـەرپـێـچـی لـە هـەردوو بـازاڕی نـەورۆز و بـازاڕی کـوردسـتـان”.

هـەڵـمـەتـەکـە بـریـتـی بـووە لـە لادانـی مـێـز و عـارەبـانـە و لـێـکـردنـەوەی پـەردەی پـێـش دەرگـای دوکـانـەکـان وە ئـاگـادارکـردنـەوەی دوکانداران بـە پـاکـڕاگـرتـنی بـازاڕەکـان بـە هـەمـوو شـێـوەیـەک.