رێنمایی جێبەجێ نەکردووە
سەنتەرێکی یاریکردن لە سلێمانی داخرا
964+
توانا نەقی
لیژنەی پاراستنی منداڵ لەقائیمقامیەتی سلێمانی گەیم سەنتەرێکی داخست و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، خاوەنەکەی بە پێچەوانەی رێنماییەکانەوە کاریکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو سەردان و گەران و پشکنینانەی کە لیژنەی پاراستنی منداڵ لە سنووری شاری سلێمانی بۆ کافتریا و گەیم سەنتەرەکان ئەنجامی دەدات گەیم سەنتەری “یاد“ لە شەقامی سالم داخست.
ئومێد حەمە محمود سەرۆکی لیژنەی پاراسنی مناڵ رایگەیاند بە پەیجی قایمقامیەتی راگەندووە، “خاوەنی ئەو شوێنە بە پێچەوانەی رێنماییەکان کاریکردووە و بریاری داخستنی شوێنەکەش بەهۆی ئەوەوە دەرکراوە، کە چەند کەسێک لەو سەنتەردا بوون و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیەوە بووە.
دەشڵێت، بە هەموو جۆرێک رێگەپێدان بە چوونە ژوورەوەی منداڵ و کەسانی خوار 18 ساڵ بۆ کافتریا و گەیم سەنتەرەکان پێچەوانەی رێنماییەکانە و هەر خاوەنکارێک پابەندی نەبێت بە سەرپێچی دادەنرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.