دینار دابەزیوە و لێکۆڵینەوە دەکرێ

سبەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی دەچنە پەڕلەمان

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی وەرگرت بۆ بانگهێشت کردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق.

ئەوان بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 8.10.2026، بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق بانگهێشت بکرێن.

بەپێی راگەیاندنێکی پەرلەمانی عێراق، ئامانجی ئەم دانیشتنە تاوتوێکردنی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و کاریگەرییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر بازاڕ و ئابووریی وڵات.

لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆدا، پەڕلەمانی عێراق دانیشتنەکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە بابەتی نرخی دۆلار لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی تاوتوێ بکرێت.