لە بنەسڵاوەیە

کارکردن لە گەورەترین پۆندی کوردستان بەردەوامە

توانا نەقی

گەورەترین پۆند لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە قەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر و کارکرد بە گوژمەی نزیکەی چوار ملیار دینار تیادا بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دروستکردنی ئەو پۆندە کە گەورەترین پۆندە بۆ پاراستنی سامانی ئاوە و لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دروست دەکرێت.

درێژی پۆندەکە 360 مەترە و توانای کۆکردنەوەی سێ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی باراناو و کانیاوەکانی هەیە.

بەرزی پۆندەکە 17 مەترە و نزیکەی چوار ملیار دینار تێچووی پۆندەکە دەبێت و ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکەش یەک ساڵە.