نرخی نەوت جێگیرە و زێڕ بەرزە

964+
هێمن بەکر

دوو رۆژە نرخی نەوتی برێنت جێگیرە لەنێوان 87-88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، نرخی زێڕیش بەرزە و نایەتە خوارەوە، یەک ئۆنسەی بە هەزار و 923 دۆلارە.

نرخی نەوت لە دوێنێ یەکشەممەوە بە سەنت کەمێک دابەزیوە، کە شارەزایان ئەوە دەگێڕنەوە بۆ پشووەکانی سەری ساڵی چینی، چونکە ئەو وڵاتە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێکی عەیارە 18 بریتیە لە 385 هەزار دینار، عەیارە 21 بریتیە لە 450 هەزار دینار و عەیارە 24یش بریتیە لە 510 هەزار دینار.

ئێستا نرخی زێڕ و دۆلار بەرزن، تاوەکو ئەمیان نەیەتە خوارەوە، ئەویان هەر لە سەرەوە دەمێنێتەوە، پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەڵ یەکتری هەیە، بە قسەی شارەزایان.

هەر ئەمڕۆ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسان بوو بە 164 هەزار و 500 دینار.