مۆلیدەیەکی ئەهلی و ئۆتۆمبێلی خاوەنەکەی سووتان

+964

زینوێ حەسەن

شەوی رابردوو، لە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار مۆلیدەیەک گڕیگرتووە، دواتر تەشەنەی کردووە بۆ دەوروبەری، لە ئەنجامدا مۆلیدەکە و ئۆتۆمبێلی خاوەنەکەی سووتاون.

لەوبارەیەوە، بنکەی بەرگری شارستانی کەلار بە تۆڕی 964ی وت، درەنگانی شەو لە لایەن هاوڵاتیانی گەڕەکی حەمرین ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوەکە، دەستبەجێ گەیشتوونەتە سەری  و توانراوە لە ماوەیەکی کەم کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، بە قسەی خۆیان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی پێوە نەبووە.

بەرگری شارستانی کەلار ئەوەیشی وت، کە سەرەتا مۆلیدەکە گڕیگرتووە و دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ ئۆتۆمبێلی خاوەن مۆلیدەکە.