هەڵبەستنەوەی کارێز و دروستکردنی ئەستێڵک بۆ گوندی باساک _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
28 ملیۆن دیناری پێویستە
ئەستێڵ بۆ گوندی باساک لە بەرزنجە دروستدەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی دەڵێت، “پڕۆژەی هەڵبەستنەوەی کارێز و دروستکردنی ئەستێڵکیان” بۆ گوندی باساک سەر بە ناحیەی بەرزنجە خستووەتە بوار جێبەجێکردنەوە.
گوندەکە دەکەوێتە، سنووری قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی.
شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەروبەری سلێمانی بە 964ی وت، “تەواوی گوندەکە سوود لە پڕۆژەکە دەبینن، کە بە گوژمەی 28 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی %17ی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی باسیلەوەشکرد، “راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندەکان هۆکارێکە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان و ئهو گوندهش تۆڕى ئاوى نهبووه”.
“بەشێک لە گوندەکان سەرچاوەی ئاویان کاتییه و وشک دەبن، بۆیه پشتمان بە ئاوی بیر و دانانی پڕۆژی تۆڕی ئاو بەستووە ” شیروان جەمال وای وت.
