بەهۆی تاسەیەکەوە لە یەک رۆژدا پێنج رووداوی هاتووچۆ روویدا

میدیازان- شۆرش عەبدوڵا- هەولێر 

 لەسەر شەقامی سەرەکی بەحرکە تاسەیەک دروستکراوە، هێشتا رۆژی تەواو نەکردووە پێنج رووداوی هاتوچۆ لەو روویدا.

مقەدەم ئیبراهیم حەمەد بەڕێوبەری هاتووچۆی بەحركە بە میدیازانی راگەیاند:’دوای ئەوەی پردی ١٥٠ مەتری لەسەر رێگەی سەرەكی بەحركە لە نزیك سەما مۆڵ دروستكرا و بەهۆی ئەوەی پردی پەڕینەوە نەبوو دەكەس بە رووداوی هاتووچۆ لەو شوێنە گیانیان لە دەستدا و گرفتی گەورەی بۆ دروستكردین’.

مقەدەم ئیراهیم دەشڵێت:’دوامانكردووە پردێكی پەڕینەوە لەو شوێنە دروستبكرێت بەڵام تا ئێستا دروستنەكراوە، ئێمەش بڕیارماندا بە دانانی تاسەیەك لە شوێنی رووداوەكە بەڵام لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥ رووداوی هاتووچۆ لە شوێنەكە روویانداوە’ .

 ئەو رێگەیە ناوەندی ناحیەی بەحركە بە سەنتەری شاری هەولێرەوە دەبەستێتەوە و رێگایەكی سەرەكیە.

ڤیدیۆ تایبەت بەمیدیازان