دیمهنێكى كاتى راهێنانى به‌رگرى شارستانى به ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى شاره‌وانى ... وێنه: شاره‌وانى پردێ
ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك
فه‌رمانبه‌رانی پردێ فێرى ئاگركوژێنه‌وه ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگریى شارستانیى ناحیه‌ى پردێ، ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى ئه‌م ناحیه‌یه فێری ئاگركوژاندنه‌وه ده‌كات و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌یه‌كیش به گرنگى ده‌زانێت جگه له تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى، هه‌موو فه‌رمانگه‌كان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى ئاگركه‌وتنه‌وه راهێندراوبن.
ئه‌م كاره‌ى به‌رگریى شارستانیی پردێ، به‌پێی بڕیارێكه كه له به‌رگریى شارستانیى كه‌ركوكه‌وه پێیان گه‌یشتووه، تێیدا هاتووە پێویسته ته‌واوى فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر بابه‌تى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگر راهێندراوبن.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیى پردێ به 964ـى وت، راهێنان به به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانیان كراوه بۆ وەرگرتنی زانیاری له باره‌ى رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه.
وتیشی “گرنگه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانیش بۆ رووداوه‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه راهێندراوبن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كاره‌كه‌ى به‌رگریى شارستانی به پێی بڕیارێك كراوه و ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى پردێی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى به‌رگریى شارستانى پردێ دایناوه، رۆژانه راهێنان به فه‌رمانبه‌ران دەکەن و رێنماییان ده‌ده‌نێ چۆن رووبه‌ڕووى رووداوى ئاگر بكه‌نه‌وه و چۆنیش هاوكار بن بۆ كۆنتڕۆڵكردنى.