ديمه‌نى بانكێك له سلێمانى له‌كاتى رایی كردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان ..وێنه: وه‌زاره‌تى دارایی
"له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌بێت"
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار له باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رز و پێشینه‌ى هاوڵاتیان ده‌دات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت، وه‌زیر بانکە پسپۆڕییەکانی راسپاردووه، تا راپۆرت و پێشنیاری خۆیان لە بارەی شێوازی گەڕانەوەی پێشینە و قەرزەکان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر بدرێت.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكى ئه‌م وه‌زاره‌ته، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشێک لە بانکە پسپۆڕیيەکانی وەزارەت کۆبووەوە و گفتوگۆیان لە بارەی قەرز و پێشینەکان کرد.
قه‌رز و پێشینه‌كانى هاوڵاتیان بریتین له قەرزی نیشتەجێکردن، خانوبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری.
باس لەوەش کراوە، شێوازی گەڕاندنەوەی پێشینە و قەرزەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت، دواتر رێنمایی پێویستی بۆ دەردەکرێت بە جۆرێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و ئەو چین و توێژانە بێت، کە پێشینەکانیان وەرگرتووە.