کەرکوک
خانوویەک رووخا؛ گیانلەدەستدان و بریندار هەیە
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى رووخانى خانوویەک لە شارى کەرکوک کچێک گیانى لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بووە.
رووداوەکە لە گەڕەکى قۆریەى شارى کەرکوک روویداوە، بەهۆى کۆنییەوە خانوویەک رووخاوە و کچێک کەوتووەتە ژێرەوە گیانى لەدەستداوە، منداڵێکیش بە بریندارى دەرهێندراوە.
لە ئێستادا، تیمەکان و هاوڵاتیان سەرقاڵى گەڕانن لە ژێر داروپەردووى خانووەکە بۆ دۆزینەوەى هەرکەسێکى تر کە کەوتبێتە ژێرەوە.
نیهاد محەمەد باوکى کچەکە بە 964ـى وت،”لە حەوشە ئاهەنگمان هەبووە، خانووەکە رووخا و کچەکە 31 ساڵانەکەم و کوڕى برام کە 12 ساڵبوو کەوتنە ژێرەوە، ئێستا هەواڵیاندا کە کچەکەم گیانى لەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح