بۆ دڵنیابوونەوە لە حاڵەتی دیکە

پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت بەرکەوتەی حاڵەتی تای خوێنبەربوونەکەی رانیەن

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستیی راپەڕین لە رێگەی لیژنەیەکەوە پشکنین بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکات، کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو کەسەدا هەبووە لە شارەکە تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە.

رۆژی هەینی 28.6.2024 وەزارەتی تەندروستیی حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە، کە گەنجێکی دانیشتووی شاری رانیە بووە و پیشەی قەساب بووە.

تەها محەمەد، وتەبێژی تەندروستیی راپەڕین بە 964ـی وت، “بۆ دڵنیابوونەوە پشکنین بۆ هەموو ئەوانە دەکەین بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو گەنجە گۆشتفرۆشە هەبووە تا لە هەبوون یان نەبوونی حاڵەتی دیکە دڵنیابینەوە”.

وتیشی، “پشکنینەکە ئەوانە دەگرێتەوە لە گۆشتفرۆشییەکە ئیشیان لەگەڵ کردووە، لەگەڵ کەسوکاری و ئەو کەسانەش لەو ماوەیەدا لەگەڵیدا بەریەککەوتوون”.

ئەمڕۆ یەکشەممە حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەولێر راگەیەندرا، هەرچەند دواتر وەزارەتی تەندروستی رەتیکردەوە، بەڵام بەو حاڵەتەوە تا ئێستا شەش تووشبووی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا

حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە رانیە تۆمارکرا