دوێنێ شەو چی روویدا؟

ململانێکانی ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانی زێدی بۆ نزیکبوونەوە لە ئەڵمانیا

ژووری هەواڵ

ێخەمبە لەوەی دوێنێ شەو ئاگاداری رووداوە ناوخۆیی و جیهانییەکان نەبووی ئێمە بە کورت و پوخت هەمووییت بۆ دەگێڕینەوە:

📌ململانێکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر گەرووی هورمز بەردەوامە و جەی دی ڤاسنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، تا دێت ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز لەدەست دەدات

📌جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، دەتوانین بڵێین هاتوچۆی کەشتیوانی لە رێگەی گەرووەکەوە %50 ئاسایی بووەتەوە

📌جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەگەڵ ترەمپ هاوڕام و دەکرێت شەڕەکەی ئێران دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی بێت

📌سێنتکۆم: تا 15.09.2026 هێزەکانمان ڕێڕەوی 103 کەشتی بازرگانییان لە گەرووی هورمز گۆڕیوە

📌نووسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا: لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی شەڕی ئێران وەزارەتی بەرگری 38ملیار دۆلاری خەجکردووە

📌درەنگانی دوێنێ شەو ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە

📌لەملاشەوە بەرگری شارستانی سعودییە دەڵێت: درۆنێکمان لە ئاسمانی شاری مەککە تێکشکاند

📌بەرگری شارستانی سعودیەش دەڵێت: سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە جازان و ئەبها چالاک کرا بۆ هۆشداریدان لە مەترسی

📌وەزیری دەرەوەی چینیش لەبارەی شەڕ و گرژییەکانی نێوان واشنتن و تارانەوە وتی، بەردەوامی ئەم ململانێیانە خزمەت بە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک ناکات و با دانوستان بکەن

📌سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ بەرگریە ئاسمانییەکانمان درۆنێکی MQ-9ـی ئەمریکیان لە دورگەی قشم خستەخوارەوە

📌ئەمڕۆش چوار ساڵ بەسەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینیدا تێدەپەڕێت و لە دوێنێ شەوەوە گۆڕستانی ئایچی کە گۆڕی ژینای لێیە، داخراوە و هێزێکی ئەمنیی زۆر لەناو شەقامەکانی سەقز بڵاوەیان پێکراوە

📌عەلی زەیدی لەگەڵ سەرۆ کۆماری ئەڵمانیان کۆبووەوە و جەختی کردەوە لە رێگەی هەناردەکردنی نەوتەوە هەوڵی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دەدات

📌مەسرور بارزانی لەبارەی هەژماری من رایگەیاند، گۆڕانکارییەکی ئەرێنیی لە ژیانی یەک ملیۆن هاوڵاتیدا دروست کردووە و چاوەڕوانیی وەرگرتنی پارەی کاش کۆتایی هات

📌لەسەر پەلاماردانی خانەنشینانی بانکی مەڵکەندی چوار پاسەوانی بانکەکە دەستگیرکران