18 ساڵى تەواو نەکردووە

شۆفێری تاکسییەک لە رێگای خەلەکان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

964+

ژووری هەواڵ

لەسەر رێگەی خەلەکان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری تۆیۆتا کرۆلایە و تەکسییە، هۆکاری وەرگەڕانەکەی ئەوە بووە کە کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2024، بەهمەن عەبدوڵا، ئەفەسەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و رایگەیاند، شۆفێرەکە تەمەنی 18 ساڵی تەواو نەکردووە.

وتیشی، “هێڵکاری رووداوەکە ئەوە دەردەخات کە شۆفێر تێپەڕاندیی ئەنجامداوە و دواتر کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێ”.

ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم وەرگەڕا

ئۆتۆمبێلێکى حاجیانى هەرێم وەرگەڕا