دارێکی فستەق - وێنە: نەمامگەی فستەقی قەشان
بە چوار ساڵ بەرهەم دەدات
نەمامی فستەقی موتوربەکراو بە جۆری عەنتاب خواستی زۆری لەسەرە
964+
پێشەوا محەمەد
لە لایەن خاوەن باخ و جوتیارانەوە خواستێکی زۆر لەسەر نەمامی فستەقی موتوربەکراو بە جۆری عەنتاب هەیە و خاوەنی نەمامگەیەک دەڵێت، بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان زۆر گونجاوە.
نەمامەکە لە رەواندز و دەورەبەری بەرهەمدەهێندرێت و پێویستە لەناو کیسەدا موتوربە بکرێت نەک لەناو گڵ، چونکە نابێت رەگەکەی ببڕدرێت.
سەڵاح مەحمود، خاوەنی نەمامگەی فستەقی قەشان لە شاری سلێمانی بە 964ـی وت، “یەکەمجارە ئەو جۆرە نەمامە بەرهەمدەهێنین و 20 هەزارمان لێ وەرگرتووە و زۆرینەی فرۆشراوە”.
وتیشی، “ئەو جۆرە نەمامی فستەقە بەرگەی ئاو و هەوای کوردستان دەگرێت و زۆر گونجاوە و ئاودانی زۆریشی ناوێت و لە ماوەی سێ ساڵدا بەرهەم دەدات”.
فستەقی عەنتاب لەناو بازاڕەکانی کوردستان کیلۆی لەنێوان 25 بۆ 30 هەزار دیناردایە.
“نرخی هەر نەمامێک 22 هەزار دینارە و لە وەجبەی دووەمدا بەنیازین نرخەکەی هەرزانتر بکەین، هەروەها ستافیشمان هەیە بۆ ئاگاداربوون و رێنماییدان بە خاوەن باخ و جوتیارەکان کە بیانەوێت ئەو جۆرە فستەقە بەرهەم بهێنن”، ئەوەش قسەی سەڵاح مەحمودە.