دیمهنێكى گه‌شتیاران له هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ له سنوورى ئیداهى سۆران... وێنه: ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار
3500 ده‌رچوو بۆ 700 كۆمپانیا
چاوپێكه‌وتنى ده‌رچووانى گه‌شتوگوزار دەستیپێکرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، ده‌ستیكردووه به چاوپێكه‌وتنى ده‌رچووانى به‌شی گه‌شتوگوزار، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك رێبه‌رى گه‌شتیارى له كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێندرێن.
به‌پێی ئامارێكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 700 كۆمپانیای گه‌شتیاری تۆماركراون.
ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزارى هه‌رێم به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه كار بۆ دامەزراندنی دەرچووانی به‌شی گەشتوگوزار دەکه‌ن، ئێستاش له قۆناغى چاوپێكه‌وتنى ئه‌و ده‌رچووانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بكرێنه رێبه‌رى گەشتیاری له كۆمپانیاكان.
وتیشی “سێ هه‌زار 500 ده‌رچوو فۆڕمیان بۆ دامه‌زراندن پڕكردووه‌ته‌وه”.
به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ى كه ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار بۆ دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌رچووانه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، بریتین له ناردنى سیڤی، پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم، پۆلینكردنى فۆڕمه‌كان، چاوپێكه‌وتن، كردنه‌وه‌ى خول، دروستكردنى باجی فه‌رمى رێبه‌رى گه‌شتیاری.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاری رێبه‌رى گه‌شتیاری مامه‌ڵه‌كردنییه‌تى له‌گه‌ڵ گرووپی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، پێویسته لانیكه‌م زمانێکی جگە لە کوردی بزانێت.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه دواى بینینى خول، ده‌رچووه‌كان به فەرمانی کارگێڕی بۆ كۆمپانیاكان ده‌نێردرێن بۆ ئه‌وه‌ى كارى رێبه‌رى گه‌شتیارى بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “پێویستە ھەر کۆمپانیایەک رێبەرێکی گەشتیاری دابمەزرێنێت”.