رووداوی هاتوچۆ

خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌ و له‌ زاخۆ گیانی له‌ده‌ست دا


شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمشەو سێشه‌ممه‌ 10.11.2026 لەسەر رێگای ئیبراهیم خەلیلی زاخۆ، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییه‌كی باكووری كوردستانی دا و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.

هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی فەخرەدین ئەحمەده‌ و تەمەن 58 ساڵانە، خەلکی شاری سلۆپیی باکووری كوردستانە و بە گەشت سەردانی زاخۆی کردبوو.

موقەدم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، تەرمی هاوڵاتییه‌كه‌ بۆ پزیشکی دادی زاخۆ رەوانە کرا، شوفێرەکەش دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەفەرمانی دادوەر کراوەتەوە، كه‌ بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ، شوفێرەکە راگیراوه‌.

ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی گەشتیار بە رووداوی هاتوچۆ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ له‌مساڵدا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا