ئەو ترافیک لایتەی لەکارکەوتووە. وێنە: 964
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه
ترافیكلایتى شه‌قامى ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ڵه‌بجه له‌كاركه‌وتووه
964+
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
نزیكه‌ى دوو هەفتەیە ترافیک لایته‌كانى شەقامی سه‌ره‌كى ده‌روازى هه‌ڵه‌بجه کار ناکه‌ن، ئەوەش کاریگەری لەسەر هاتوچۆى شۆفێران دروستكردووه، هاتووچۆی هەڵەبجەش رایده‌گەیه‌نێت به‌هۆى گرفتى ته‌كنیكى و كاره‌باوه ناوبه‌ناو ئه‌و ترافیكه له‌كار ده‌كه‌وێت.
سۆران حه‌سه‌ن، شۆفێرى ته‌كسى ناوشارى هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى نه‌فه‌ره‌وه رۆژانه هاتوچۆ له‌و رێگایه‌وه ده‌كات، ئه‌و به 964ى وت “ترافیكلایته‌كان هى هه‌رچوار لاكه‌ى نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه كارناكات، پێشتریش چه‌ند جارێك ناوبه‌ناو كاریده‌كرد، ئه‌و شوێنه چوار ریانه‌و هاتوچۆى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى له‌سه‌ره، جگه‌له‌وه‌ش ده‌روازه‌ى شاره جگه له‌گرفتى هاتوچۆ دیمه‌نێكى ناشیرینه كه یه‌كه‌م ترافیكى شاره‌كه‌ت ئیش نه‌كات، داواكارین به‌زوویی بیخه‌نەوه كار”.
ئه‌و ترفیك لایتانه‌ى كارناكه‌ن، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى ده‌روازه‌ى هاتن و چوونى هه‌ڵه‌بجه‌یه و كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مۆنۆمێنتى شه‌هیدان، هاوكات چواڕیانه‌و رێگاى چه‌ند گه‌ڕه‌ك و فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌یه و به‌وته‌ى شۆفێران ئه‌گه‌ر به‌زوویى نه‌خرێته‌وه كار مەترسی پێکدادانی ئۆتۆمبێل هه‌یه له‌وجێگایه‌دا.
سەڵاح عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە به964ـی وت “به‌شى ئه‌ندازه‌مان به‌رده‌وام سیانه‌ى ترافیکه‌كان و هێماكانى هاتوچۆى شەقامه‌كانی ھەڵەبجەمان كردوه، ئه‌و ترافیكه‌ش هه‌رچوار لاكه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌یه و چه‌ند جارێك چاكمان كردوه، به‌ڵام گرفتێكى ته‌كنیكى له كاره‌باكه‌یدا هه‌یه‌و ناوبه‌ناو ده‌كوژێته‌وه”.
وتیشی به‌هۆى ئه‌وه‌ى ترافیكه‌كه كاره‌باى به‌رده‌وامى نییه پاترییه‌كى بۆ دانراوه، به‌ڵام به‌شى ته‌نها شه‌ش كاتژمێر ده‌كات و كاتێك ده‌كوژێته‌وه گرفتى تێدا دروستده‌بێت، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا تیمى ئه‌ندازه ده‌نێرینه‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ى و ئیشى پێده‌كه‌ینه‌وه.
پێداچوونەوە: توانا نەقی