مامۆستایەک چاودێری خوێندکاران دەکات لەکاتی تاقیکردنەوە. فۆتۆ:964
کوژانەوەى گشتیی کارەبا روویدا
هۆڵەکانى تاقیکردنەوەی پۆلی 12 بێ کارەبان
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانییەوە بە هۆکارێکى نادیار کوژانەوەى گشتیى کارەبا روویداوە و زۆربەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى پۆلى 12 بێ کارەبان.
کۆنتڕۆڵى کارەباى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: كاتژمێر 9:00ـى بەیانی ئەمڕۆ لە كۆمپانیای داناغاز بە هۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز روویداوە.
باس لەوەش کراوە، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكرێت.
لە بارەى کارەباى هۆڵەکانى تاقیکردنەوەى پۆلى 12ـى ئامادەیى، کارەباى سلێمانى ئاشکراى کردووە، کە ئێستا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی دانا غاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.