ئۆتۆمبێل لێیداوە و شۆفێرەكەش جێی نەهێشتووە
تەرمی ژنێك لە پزیشكی دادی هەولێرە و كەسوكارەكەی ئاگادارنین
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
لەوەتەی شەوی رابردووەوە تەرمی ژنێك لە پزیشكی دادی هەولێرە و كەسوكارەكەی ئاگادارنین، كە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.
رووداوەكە شەوی رابردوو لە ناحیەی دارەتوو بووە و ئۆتۆمبێلێك لە ژنەكەی داوە و كوشتوویەتی، شۆفێرەكە جێی نەهێشتووە و دوای گواستنەوەی تەرمەكە بۆ نەخۆشخانە، خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.
ئێستاش كەسوكارەكەی شۆفێرەكە لە بەردەم پزیشكی دادی هەولێرن و سۆراغی كەسوكاری ژنەكە دەكەن.
یەكێك لە كەسوكارانی شۆفێرەكە بە 964ی وت، لە دوێنێ شەوەوە بە دوای كەسوكاری ژنەكەدا دەگەڕێن و پەیوەندییان بە زۆر شوێن كردووە، ژنەكە تەمەنی مامناوەندە و هیچ ناسنامە و بەڵگەیەكی پێ نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا