وەزارەتی بازرگانیی عێراق:
44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی بەڕێوەیە بۆ عێراق
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکی کە تایبەتە بە سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان گەیشتووەتە ئوردن و بەڕێوەیە بۆ عێراق.
لاما هاشم ئەلموسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دەوڵەت بۆ بازرگانی خۆراک دەڵێت: ئێستا کەشتییەکە گەیشتووەتە بەندەری عەقەبە لە ئوردن و کارمەندانی کوالیتی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیاکەمان دەستیانکردووە بە پڕۆسەی کۆکردنەوەی نمونە و تاقیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ برنجەکە تاوەکو پشتڕاستی ئەوە بکەنەوە کە کوالیتی برنجەکە لەگەڵ ستاندارداەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق یەکدەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، گەیشتنی ئەو 44 هەزار تۆن برنجە لەمیانی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتە بۆ پاراستنی ئاساشی خۆراک و تووندوتۆڵکردنی کۆگاکان تاوەکو بەشێوەیەکی ئاسایی پڕۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی عێراق بەڕێوەبچێت.