کەشناسی هەرێم:

لە زۆربەی ناوچەکان تاوەباران بەردەوام دەبێت

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باران بەشێوەی پچڕ پچر بەردەوام دەبێت و سبەی شەممەش کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.

لە راگەیاندراوێکدا کەشناسی پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕ پچر بەردەوام بێت و هەندێک کات تاوەران و هەورە بروسکە دەبێت.

کەشناسی پێشبینی دەکات، زۆرترین رێژەی دابارین لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بێت و پلەکانی گەرما لەنێوان یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن.

بۆ دۆخی کەشوهەوای سبەینێ شەممە، کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاواز بە پچڕ پچڕی دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە کاتەکانی دوایینوەڕۆی رۆژی شەممە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە.