یەکێک لە زیندانەکانی عێراق. فۆتۆ: ئاژانسەکان
به واژۆی سه‌رۆك كۆمار
زیاتر له 12 هه‌زار زیندانی له عێراق ئازاد ده‌كرێن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار گیراوی راگەیاند، کە حوکمەکانیان بەسەرچووە یان له لایه‌ن دادگاوه هەڵوەشێندراوه‌ته‌وه.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئێواره‌ی دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه و كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات:
“بە مەبەستی جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی دەستبەسەرکراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و لێکۆڵینەوە لە فایلەکانی تۆمەتباران، دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار به رێنمایی سه‌رۆك كۆمار لیژنەیەک پێكهێنرا، كه نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەته‌كانی ناوخۆ و داد، ئەنجومەنی باڵای دادوەری، راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی تێدا بوون.
لیژنه‌كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد و له ئه‌نجامدا بڕیاری ئازادكردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستبەسەر و زیندانیكراوی دا، کە هه‌یانه سزاکانیان کۆتایی پێهاتووە، یان سزاكانیان له لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه هەڵوەشاوەتەوە.