لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
کریستاڵی شلیان پێ بووە
دوو کریستاڵ فرۆش کەوتنە بۆسەی ئاسایشەوە
ژووری هەواڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد کە زیاتر لە 35 کیلۆ مادەی هۆشبەریان پێبووە.
دەزگای ئاسایش لەسەر ئەم چالاکییە راگەیەندراوێکی هەیە دەڵێت رۆژی 25ی مانگ (مانگی 5ی 2026) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان کەوتوونەتە چاودێری و بەدواداچوون، نەتیجەکەی ئەوە بووە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە هەردووکیان بیانین، بڕی (35) کیلۆ و (38) گرام کریستاڵی شلیان پێ بووە.
دادوەر هەردوو کەسەکەی بە مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان راگرتووەو لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.
ئەم مادەیە سزاکەی زۆر قورسەو دەگاتە زیندانی هەتا هەتایی، ئەو کەسانەی پێ سزا دەدرێت کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەکانەوە دەکەن یان بەرهەمی دەهێنن.