دیمهنێكى ئاگره‌كه له دووره‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى Raparin News
پهرێزهگهنم سووتاون
زیاتر له كاتژمێرێكە پشتى ژاراوه ده‌سوتێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى زیاتر له كاتژمێرێكه ئاگرێك له سنوورى ناحیه‌ى ژاراوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كه‌وتووه‌ته‌وه و وته‌بێژى به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، له سوتاندنى پهرێزهكانهوه دروستبووه.
ئاگره‌كه له جاڕه‌گه‌نم و پهرێزهكانى برایماوا لە سنووری ناحیه‌ى ژاراوا كه‌وتووه‌ته‌وه و تائێستا تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى خه‌ریكى كۆنتڕۆڵكردنین.
عه‌لى قادر وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له سوتاندنى په‌رێزه گهنمهكانهوه دروستبووه و دواتر ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
وتیشی “پێشتریش رێنماییمان به جوتیاران داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رێزه گه‌نمه‌كانیان نه‌سووتێنن، چونكه مه‌ترسیداره”.
روونیكرده‌وه، سوتاندنى په‌رێزى گه‌نم له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه زه‌ویه‌كه دووباره بۆ كشتوكاڵ به‌كاربهێننه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له بهڕێوهبەرایهتییهكهیان پلانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رێكاره‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه تووندتر بكه‌ن كه په‌رێزه گه‌نم یان جاڕه گه‌نمه‌كانیان ده‌سوتێنن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه‌ته بڕیاره.