“ پێشووتر کێشەیان هەبووە “

لە قەزای خەبات کەسێک کوژرا

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ هەینی 21.6.2024 لە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەسێک دراوسێکەی دەکوژێت و کوڕەکەشی برینداردەکات.
964 بۆ دەستخستنی زانیاری قسەی لەگەڵ هێزەئەمنییەکانی سنوورەکە کرد، بەڵام ئەوان بە ئێمەیان وت، ناتوانن زانیاری بخەنەڕوو، چونکە وتەبێژی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی هەیە.
بۆ ئەم مەبەستە جارێکیتر 964 قسەی لەگەل کارزان سالح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر کرد و بە 964ی وت، تا تەواوی زانیارییەکان دەگەنە دەستمان ئینجا بڵاوی دەکەنەوە.
چەند سەرچاوەیەک لە قەزای خەبات بۆ 964یان پشتراستکردەوە، کە ئەم دوو هاوڵاتییە دراوسێی یەکتربوونە و پێشووتریش کێشەیەکی بچووکیان لە نێواندا هەبووە، بەڵام لە نێوان خۆیاندا چارەسەریان کردووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکیتر یەکێکیان هێرشی کردووەتەسەر دراوسێیەکەی و بە چەند فیشەکێک کوشتوویەتی  و کوڕەکەشی بریندار کردووە.

تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ، هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیاری و راگەیاندراوی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە و تۆمەتبارەکەش خۆی رادەست کردووە.

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە

کوژراو و بریندار لە شەڕەتەقەکەی هەولێر هەیە