پارێزگای هەولێر: ئاهەنگ بۆ هەڵبژاردەی عێراق ساز دەکەین

+964

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

 پارێزگای هەولێر دەڵێت، رۆژی سێشەممە هەڵبژاردەی عێراق دێتە هەولێر و لە یاریگەی فەرەنسۆ هەریری ئاهەنگیان بۆ دەكرێت.

سابیر حسێن، بەڕێوبەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی 964ی وت، ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازیكردن لە هەڵبژاردەی عێراق.

بە قسەی سابیر حسێن، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاهەنگیان بۆ دەگێڕدرێت و دواتر لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری ئاهەنگێكی گەورەیان بۆ سازدەكرێت.

تۆڕی 964 لێی پرسی بۆچی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پۆستەكەی سەبارەت بە پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێراق سڕییەوە؟

سابیر حسێن وەڵامی دایەوە “لەبەرئەوەی هەڵەیەك لە كاتی پێشوازی كردنەكەدا هەبووە لە بری ئەوەی رۆژی سێشەممە دیاری بكرێت، رۆژی دووشەممە نوسرابوو، بۆیە پارێزگار پۆستەكەی سڕیوەتەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئومێد خۆشناو پۆستێکی کردبوو لە فەیسبووکەکەی خۆی، باسی ئەو ئاهەنگەی کردبوو، دواتر سڕایەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە ئاهەنگەکە بۆ هەڵبژاردەی عێراق ساز ناکرێت.