ڤاڵا فه‌رید
52 ده‌نگ
ڤاڵا فه‌رید به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا و تێیدا ڤالا فه‌رید، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
ڤالا فه‌رید به ته‌نیا ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه بوو، چونكه ركابه‌ره‌كانی، كه له دانیشتنی یه‌كه‌م خۆیان كاندید كردبوو، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نین و حزبه‌كانیشیان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه.
ڤالا به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، 52 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و به سه‌رۆكی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، دوای دوو ساڵ و 14 رۆژ له هه‌ڵبژاردنی 2024، دواجار دانیشتنی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.