گرافیک نرخی نەوت 964
تاوه‌كو 11 سه‌نت
نه‌وتى برێنت و خاوى ئه‌مریكا رووى له دابه‌زین كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى ئاسیا ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌جۆرێك نه‌وتى خاوى برێنت 11 سه‌نت و خاوى ئه‌مریكیش نۆ سه‌نت دابه‌زین.
به گوێره‌ی نرخه‌كانى نه‌وت له بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 85.60 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ نرخه‌كه‌ى به 85.49 سه‌نت بوو، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 81.20 دۆلاره دوێنێ نرخه‌كه‌ى 81.11 سه‌نت بووه.
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، نه‌وت له داتاكانی حكومه‌ته‌وه پاڵپشتیی وه‌رگرتوه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ریده‌خات له هه‌فته‌ی كۆتایی هاتنی 14ی حوزه‌یران، نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی 2.5 ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 457.1 ملیۆن به‌رمیل، ئه‌مه‌ش به‌راورد به پێشبینییه‌كانی شرۆڤه‌كاران كه له راپرسییه‌كی رۆیته‌رزدا بڵاوكرایه‌وه، له دابه‌زینی 2.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كردبوو.