بە هۆی تای خوێنبەربوون

ئەمساڵ قوربانیکردن لە هەولێر کەمبووە

شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر ئاماری رێژەی قوربانیکردنی لە رۆژانی جەژنی قورباندا بۆ 964 ئاشكرا كرد و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مساڵ هاوڵاتیان كه‌متر قوربانیاین كردووه‌.
به‌پێى ئاماره‌كه‌، ئه‌مساڵ 269 ئاژەڵی گەورە و هەزار و 759 ئاژەڵی بچووک هێنراونەتە کوشتارگەکە و 71 هەزار و 257 کیلۆ گۆشتیان هەبووه و هەزار و 676 کیلۆ گۆشتیش رەتکراوەتەوە و لە پشکنین دەرنەچووە .
بەراورد بە ساڵی پار، ئه‌مساڵ بۆ قوربانیكردن 744 سه‌ر ئاژەڵ کەمتر بووە .
هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە 964ـى وت، بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵی زیندوو لە بازاڕەکان هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی قوربانی بووە.
وتیشی “ناسەقامگیری باری دارایی هاوڵاتیان و مەترسی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هۆکاری تربوون بۆ کەمی قوربانی لەمساڵدا”.
پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە

ئەمساڵ قوربانیکردن لە هەولێر کەمبووە