نزیكه‌ى یه‌ك كیلۆگرام (موو)ى خواردبوو
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ندا كچێك له مردن رزگاركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە حاڵەتێکی دەگمەندا نەخۆشێک لەلایەن تیمێکى پزیشكییه‌وه نه‌شته‌گه‌رى بۆ ده‌كرێت نزیكه‌ى یه‌ك كیلۆ مووى له‌ناو گه‌ده‌دا ده‌رده‌هێندرێت، ئه‌و پزیشكه‌ى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه ده‌ڵێت، نەشتەرگەریەکه سەرکەوتوو بوو له مردن رزگار كرا.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه و نه‌خۆشه‌كه‌ش كچێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بوو.
د. دڵشاد حه‌مه‌د چۆمانی، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی کە نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه، به 964ـى وت، پێش جه‌ژن نەخۆشه‌كه سەردانی کردووه، دوای پشکنین دەرکەوت بەهۆی خواردنی ژمارەیەکی زۆر موو گه‌ده و ریخۆڵەی گیراوە.
وتیشی “نه‌شته‌رگه‌ریمان بۆ ئه‌نجامدا چونكه حاڵه‌تێكى زۆر ده‌گمه‌ن و مهترسیداریدار بوو”.
به‌قسه‌ى ئه‌م پزیشكه نه‌خۆشه‌كه به‌هۆى خواردنى مووێكی زۆره‌وه رێڕه‌وى گه‌ده و ریخۆڵه‌ى گیرابوو و دوازدهگرێشی داگیر كردبوو، ههرچییهكى ده‌خوارد ده‌ڕشایه‌وه.
دواى كۆتایی هاتنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و كێشانى مووه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه 920 گرام مووى كورت و درێژ له‌ناو رێخۆڵه و گه‌ده و دوازدهگرێی ئه‌م نه‌خۆشه بووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خواردنى موو له‌لایه‌ن ژنان و كچانه‌وه زۆرجاران وه‌ك حاڵه‌تێكی ده‌روونى و خه‌مۆكى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش له ته‌مه‌نى 18 ساڵى، به‌ڵام دواتر ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستییان.
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م نه‌خۆشییه له جۆرى (Rapunzel syndrome )یه، كه زاراوەیەکە بۆ وسفکردنی مووەکان کە نەخۆش وەک خوویەک دەیخوات لە ناو گەدەی نەخۆش کۆدەبێتەوە و درێژ دەبێتەوە بۆ دوازدەگرێ و نەخۆش هەست بەگرێ و سکهێشەو رشانەوە دەکات.
د. دڵشاد چۆمانى ده‌شڵێت، ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و له هه‌رێمى كوردستان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك یه‌ك حاڵه‌ت ده‌بیندرێت و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش بوونى هه‌یه به‌ڵام به‌رفراوان نییه.
چۆمانى به‌پێویستى زانى ناوى تیمه پزیشكییه‌كه‌ى كه هاوكارى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان كردووه بهێندرێت، كه بریتی بوون له د. هونەر عه‌بدولڕه‌حمان، د. ئەحمەد فەڵەستینی، د. هۆگر، فەرمان تەها و حاجی سامی، وتیشی :”نه‌خۆشه‌كه بۆ لای پزیشكێكى تایبه‌تى ده‌روونى نێردراوه بۆ رێنمایی دان و زیاتر چاودێری كردنى”.