تەکسی میتەر دەکەوێتە کار
گواستنەوە لە هەوڵی رێکخستنی کاری تاکسیەکانە و هێشتا بەدەستەوە نایەت
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەبوو لە 1ـی شەشەوە پرۆژەی تەکسی میتەر لە سلێمانی بەکەوتایەتە کار بەڵام تا ءیستا نەکەوتووە و بەرێوەبەری گواستنەوە دەڵێت لە تێستدایە و بە زووی دەکەوێتە کار.
پرۆژەکە بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆماپانیایەک کراوە و بۆ خزمەتی خەڵک و سەرنشینی تاکسیە و کارەکەش رێک دەخاتەوە.
جەمیل کەمال بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی بە 964ـی وت، لە ناو تەکسی میتەردا جی پی ئێس هەیە و هەندێکیشیان کامێرا و شاشەی تایادایە بۆیە سەرنشین زۆر پارێزراو دەبێت و مافیشی ناخورێت.
سەبارەت بە لۆگۆی تەکسی دەڵێت، تا ئێستا 22 هەزار لۆگۆیان داوە بە تەکسی و تەنیا دوو هەزار ماوە ئامانە بە دەرەوەی شاریشەوە، بۆیە وا دواش کەوتووە خەڵكێکی زۆر بووە بە سایقی تەکسی و ئێستاش قەرارەکە دەڵێت ئەگەر مانگانەی لە ملیۆنێک زیاتر بوو نابێت تەکسی لێخوڕێت.
بابەتی گێچەڵ لەناو تەکسیەکانیش کە زۆر باس دەکرا ئێستا کەمی کردووە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو نەمان دەچێت، جەمیل کەمال وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی