"سیمای شار تێکدەدەن"

تیمەکانی جەژن زیادەڕۆییەکانی ناوبازاڕی سلێمانیان لابرد

964+

ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی لە سێیەم رۆژی جەژن بەردەوامن لەکارکردن و زیادەڕۆییەکانی ناوبازاڕیان لا بردووە”.
بەپێی بەرنامە و پلانی سەرۆکایەتی شارەوانیی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی هۆبەی -ناوبازاڕ لە ئەرک بەردەوامن.

زەردەشت تۆفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەوەی بە 964 وت، “تیمەکان کار لە رێکخستن و پاککردنەوەی شەقامەکان دەکەن، هەم بۆ ئەو کاسبکارانەی لەو رۆژانە لە ئەرکدان و هەم بۆ سیمای شار و دروستنەبوونی لۆد لەسەر شەقامەکان بەهۆی دەستگێڕ و کاسبکارەکانەوە”.

ئەوەشی وت، “لەبەردەوامی کارکردنیان ئەمڕۆ سێشەممە هاوکات کە سێیەم  رۆژی جەژنی قوربان بووە، تیمەکانیان بە هاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی و پۆلیسی رێکاری هەستاون بە لابردنی زیادەڕەوی سەر شەقامەکان لەلای دادگای کۆن و سەنتەری شار و بەردەم مزگەوتی گەورە”.

“کە هەندێک لە فرۆشیار و دەستگێڕەکان شەقامەکان بەکاردێن، کە هۆکارن بۆ تێکدانی سیمای شارەکەمان، وە ئاستەنگی هاتوچۆیان دروست کردووە” وتبێژی شارەوانی سلێمانی وای وت.

دیمەنی لابردنی زیادەڕۆییەکان؛