چەمچەماڵ - تەکیە
دیسان رووداوی هاتوچۆیه و كه‌سێك گیانی سپارد
964+
رێژوان مامه قادر
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگه‌ی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە روویدا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18.6.2024 روویدا و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مەلیکە، كه دوو کەسی تێدا بووە، شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ست دا و سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداره.
عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ به 964ی وت، ئۆتۆمبێله‌كه به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه وەرگەڕاوە، شۆفێره‌كه گیانی لەدەست دا، كه له‌دایكبووی 2002ـە و سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌ش بیهۆشە و رەوانەی نه‌خۆشخانە کراوە.
نوێكرایه‌وه: 12:35
ئه‌و سه‌رنشینه‌كه‌ی له رووداوه‌كه به بێهۆشی گواسترابووه‌وه نه‌خۆشخانه، كه‌مێك پێش ئێستا گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی گیانی له ده‌ست دا، خه‌ڵكی ناحیه‌ی باینجانه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا