زیاتر لە 10 رۆژە خنکاوە
گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمى مێردمنداڵەکەى خەبات بەردەوامە
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
11 رۆژ لەمەوبەر مێردمنداڵێکى تەمەن 14 ساڵى قەزاى خەبات لە ئاوى زێى گەورەدا خنکا، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە و لە جەژنیشدا گەڕان بۆ دۆزینەوەى بەردەوامە.
کاتژمیر 4:00ـى ئێوارەى رۆژى 8.6.2024 مێردمنداڵەکەى قەزاى خەبات لە زێى گەورەدا خنکا
بە وتەى کەسوکارەکەى، مێردمنداڵەکەیان مەلەوان بووە، بەڵام توشى دۆخێک بووە و خنکاوە.
دەشڵێن: تیژڕۆیى زێى گەورە هۆکارە کە تائیستا نەدۆزراوەتەوە.
ئەوان دوو کەس بوون، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانیانەوە یەکێکیان دەرهێنراوەتەوە و رزگارکراوە، بەڵام فریا نەکەوتووە ئەوەى تر رزگار بکات و خنکاوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح