سێمێل

تەرمی ژنێک لە شوقەیەک دۆزرایەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

تەرمی ژنێک لە شووقەیەکی سەنتەری قەزای سێمێل دۆزرایەوە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.6.16 لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا  تەرمی ژنێکی بەتەمەن لە شووقەیەکی قەزای سێمێل لەلایەن چەند کەسێکەوە دۆزرایەوە.

964 دەزانێت، ئەو ژنە تەمەنی لە سەرووی 60 ساڵەوەیە و خەڵکی سێمێلە بە تەنیا لە شوقەیەکدا دەژیا، سەرەتا کەس نەیزانیوە کە مردووە، چونکە تەنیا دوو کوڕی هەیە یەکێکیان لەدەرەوەی وەلاتە و ئەوەی دیکەیان لە شاری موسڵ نیشتەجێیە، دراوسێکانیان بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی ماڵەکەیان کردووە و لەبەردامیا بەبۆن زانیویانە کە ئەو ژنە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای سێمێل بۆ 964ـی پشتڕاستی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندییان پێوەکراوە کە چەند کەسێک هەستیان بەبۆنێکی جیاواز لە بەردەرگای شوقەیەکدا کردووە.

وتیشی، تیمی پۆلیس و پزیشکی کە گەشتوونەتە شوقەکە تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکێش لەسەر جەستەی نەبووە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەرمی ژنێک لە سکری دهۆک دۆزرایەوە دایکی حەوت منداڵە

تەرمی ژنێک لە سکری دهۆک دۆزرایەوە دایکی حەوت منداڵە