باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر. وێنە: دەزگای هەواڵگری عێراق
لە کوێ؟
شه‌ش هه‌زار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران و 163 تۆڕ هه‌ڵوه‌شانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی شەش هەزار تۆمەتبار و هەڵوەشاندنەوەی 163 تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند، هاوکات ده‌ڵێن ئاستی تاوانكاری له عێراق دابه‌زیوه.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەریق میقداد میری ئەلموسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “وەزارەتی ناوخۆ له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا توانیویه‌تی شەش هەزار تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکات و 163 تۆڕ هەڵبوەشێنێتەوە، لە ناویاندا 24 تۆڕی نێودەوڵەتی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رێژه‌ی تاوانكاری له عێراق كه‌متر تۆمار كراوه، به تایبه‌تی شه‌ڕ و كوشتنی عەشایەری.
ئەلموسەوی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی، كه رێگریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانه.