هەڵمەتێکی دوو مانگەیان دەستپێکردووە
مێرووی “سن” لەناو گەنمی چێندراوی سنووری دهۆک بڵاوبووەتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی دهۆک ئاشکرای کرد لە سنووری پارێزگاکەیاندا مێرووی “سن” لەسەر گەنمی چێندراوی ئەمساڵ بڵاوبوەتەوە و ئەوانیش بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی لە رێگەی تیمەکانیانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵمەتی قەڵاچۆکردنیان ئەنجام دەدەن.
دوێنێ تیمەکان سنووری قەزای بەردەڕەش و گوندەکانیان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ جوتیاران رێکارەکانی چارەسەری ئە گرفتە کشتوکاڵییەیان باسکردووە و زەرەرو زیانەکانی بلابوونەوەی ئەم مێرولەیەشیان خەملاندووە.
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت کاری تیمەکانیان لە 1.4.2026 دەستیپێکردووە و تاوەکو 31.5.2026 بەردەوام دەبێت و تەواوی سنووری پارێزگاکە باسەردەکەنەوە.