پێشتر له‌ هه‌ولێر كرابوو

بۆ یه‌كه‌مجار خولێكی فێربونى زمانى چینى له‌ سلێمانى کرایەوە

964+

دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى

له‌ سلێمانى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى چینى، خولێكی فێربوونى زمانى چینى بۆ خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى كردووه‌ته‌وه‌، مامۆستایه‌كى زانكۆ ده‌ڵێت، فێربوونى ئه‌م زمانه‌ گرنگه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى كلتوورى نێوان كوردستان و وڵاتى چین.

فه‌رید دڵشاد، مامۆستاى زانكۆ به‌ 964ـى وت، خوله‌كه‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگ ده‌خایه‌نێت و 100 خوێندكاریش به‌شداریان تێدا كردووه‌.

وتیشی “تێچووى خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن كونسڵخانه‌ى وڵاتى چین له‌هه‌رێمى كوردستان دابینكراوه‌ و یه‌كه‌مجاریشه‌ له‌ سلێمانى ئه‌م خوله‌ ده‌كرێته‌وه‌”.

خوێندكارێكى به‌شداربووى ئه‌م خوله‌ش به‌ 964ـى وت، مه‌به‌ستییه‌تى فێرى ئه‌م زمانه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت سوود له‌ سه‌رچاوه‌ چینییه‌كان وه‌ربگرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

38 سکۆلەرشیپى چینى راگەیەنرا

38 سکۆلەرشیپى چینى راگەیەنرا