خەزانەکان پاککرانەوە

فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان: چەند کاتژمێرێکی تر دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەهۆی پاککردنەوەی خەزانەکانی ئاوەوە لە دەربەندیخان، دابەشکردنی ئاوی ماڵان سست ببوو و فەرمانگەی ئاوی شارەکەش لە رێگەی 964ـەوە روونکردنەوە دەدات.

فەرمانگەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 12.6.2024 دەستیان بە پاککردنەوەی خەزانەکانیان کردبوو و نزیکەی پێنج کاتژمێریان پێچووە، ئێستا تەواو بوون و چاوەڕوانی پڕبوونەوەی خەزانەکانن.

رۆژگار ناسح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، ئەوان پێنج خەزانی ئاویان هەیە و ناوبەناو پاکیان دەکەنەوە و ئەو گەڕەکانەی نۆبە ئاویانە تا کاتی پڕبوونەوەی خەزانەکان کەمتر ئاویان بۆ دەچێت.

وتیشی، “ئێستا کاری پاککردنەوەکە تەواو بووە و چاوەڕوانی پڕبوونەوەی خەزانەکانین و چەند کاتژمێرێکی تر دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە”.

بەهۆی نەبوونی پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی خواردنەوە لە دەربەندیخان، فەرمانگەکە پەنا بۆ بەکارهێنانی کلۆر دەبات بۆ دڵنیابوونەوە لە پاکیی ئەو ئاوەی دابەشی دەکات.

دەربەندیخان 12 هەزار هاوبەشی ئاوی هەیە.

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەست...

کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان ئەمجارە بەجدی دەستی پێکردووەتەوە