دەستبردن بۆ ژێرخانی وزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
“مەترسی هەیە تەنگژەی وزە و سووتەمەنی دروست ببێت”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
هێرشی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە رۆژهەڵات، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت و غازی بەرزکردەوە، ئەگەر رێگە لەو هێرشانە نەگیرێت، مەتری بۆ دروستبوونی تەنگژەی سووتەمەنی هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرمیلێک نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 116.83 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی تێکساسیش نرخی گەیشتە 96.70 دۆلار، هەروەها نرخی غاز 30% بەرزبووەوە.
ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کێڵگەی غازی پارس لە ئێران و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، ئەوان ئاگادارنین و قەتەڕیش دەستی تێدا نییە، هاوکات هەڕەشەی لە ئێران کرد ئەگەر چیتر هێرش بکاتە سەر دامەزراوەکانی وزە لە وڵاتانی کەنداو، ئەوجارە ئەمریکا خۆی کێڵگەی غازی پارس لە ئێران لەناودەبات.