ئەمڕۆ هەولێر شەترەنجی کرد

964+
مەریەم ئەحمەد – هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر لە هۆتێل گۆڵدن نایت پاڵەوانێتی شەترەنج لەلایەن یانەی هەولێر بەڕێوەچوو كە زۆربەی یاریزانە دیارەکانی كوردستان و عێراق و ئێران تێیدا بەشداربوون.

بە قسەی سەرپەرشتیارەکانی، ئەم پاڵەوانێتیە لە لایەن یەکێتی شەترەنجی عێراق و جیهانەوە باوەڕپێکراوە.

شەتڕەنج یارییەکی دوو کەسیی ستراتیژییە، کە لەسەر بۆردی شەترەنج ئەنجام دەدرێت، بۆردەکە 64 خانەی ھەیە کە دابەشکراوە بەشێوەی ھەشت زەڕب ھەشت بە پانی و بە درێژیی، یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و لەلایەن ملیۆنان یاریزانەوە لە سەرانسەری جیھان یاری پێ دەکرێت.