لە کۆیە

بێ بەرامبەر کەرەستەی مەنعی منداڵبوون وەرگرن

964+

توانا نەقی

یەکەی رێکخستنی خێزان لە مەڵبەندی تەندروستی حاجی قادر لە کۆیە کرایەوە کە جگە لە رێنمایی بۆ هاوسەران لە کاتیی وەچەخستنەوە پێدانی کەرەستەی مەنعیش بە خۆڕاییە بۆیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، کاری سەرەکی ئەو یەکەیە بریتییە لە پێدانی رێنمایی و چارەسەر بۆ هاوسەران و دانانی پلان بۆ کاتی وەچەخستنەوە و ژمارەی منداڵ.

هەروەها، ماوەی نێوان منداڵێک بۆ منداڵێکی دیکەو بە بەکارهێنانی هۆکارێکی دروست بۆ دواخستنی دووگیانی کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی تەندروستی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خۆیان ومنداڵەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، راوێژ دەکرێت لەبارەی جۆرەکانی رێگری ل درووستبوونی منداڵ و بە بێبەرامبەر (کۆندۆم، لوولبی منداڵدان، ئیمپالانۆن”مەنعی سەر قۆڵ”) وەک کەرەستەی رێگری لە دروستبوونی منداڵ پێشکەش دەکرێت.