پێنج ناوچە دەگرێتەوە

سایلۆی سەیدسادق خشتەی وەرگرتنی گەنمی ناوچەکانی بڵاوکردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سایلۆی سەیدسادق، خشتەی وەرگرتنی گەنمی ناوچەکانی بۆ پێنج قەزاکە و ناحیەکانی دەشتی شارەزوور بڵاوکردەوە، کە تا پاش 13.7.2024 بەردەوام دەبێت.

خشتەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی سەیدسادق، بە بڕیاری جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بۆ کاروبای سایلۆکان دانراوە، بەم جۆرەیە؛

8.6.2024 بۆ 13.6.2024 ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دەربەندیخان.
15.6.2024بۆ 25.6.2024 ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی شارەزوور.
26.6.2024 بۆ 11.7.2024 ماوەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سەیدسادق و بەرزنجە.
13.7.2024 بۆ ماوەی وەرگرتنی گەنم جوتیارانی پێنجوێن.

سایلۆی سەیدسادق لە ئەمڕۆوە شەممەوە 8.6.2024، دەستیکردووە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، “هەر جوتیارێک پشتگیریی کشتوکاڵی ناوچەکەی پێ نەبێت، گەنمی لێ وەرناگیرێت” ئەمە قسەی بەڕێوەبەری سایلۆکەیە بۆ 964.

بڕیارەکە بەجۆرێکە، کە بۆ هەر دۆنمێک 236 کیلۆ گەنم وەردەگیرێ، سایلۆکە توانای وەرگرتنی 40 ھەزار تۆن گەنمی ھەیە، بەختیار عیزەت، بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق بە 964ی وت، “وەرگرتنی گەنم بەپێی ناوچە ناوچە دەبێت، لە رۆژی شەممە تا پێنجشەممە، تەنیا جوتیارانی قەزای دەربەندیخان دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆ بکەن”.

وەزارتی بازرگانیی حکومەتی عێراق وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی سنووردار کردووە، کە کۆی گشتی 700 هەزار تۆنە لە کاتێکدا بەرهەم لە سنووری یەک ملیۆن تۆنە، بەوەش گەنم تەنیا لەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکانیان نێردراوە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق.

“داواکارین لە جوتیاران، سەردانی هۆبە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکانیان بکەن، بە مەبەستی هێنانی پشتگیری بۆ سایلۆکەمان، بە مەبەستی رادەستکردنی گەنمەکانیان، ئەگینا بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێ” بەختیار عیزەت وای وت.

دەڕاسەکانی شارەزوور لە جوڵەدان و کشوکاڵیش گەنمەکەی بە...

دەڕاسەکانی شارەزوور لە جوڵەدان و کشوکاڵیش گەنمەکەی بەدڵ نیە