بەرهەمی گەنم لە دەشتی شارەزوور چۆنە؟

دەڕاسەکانی شارەزوور لە جوڵەدان و کشوکاڵیش گەنمەکەی بەدڵ نیە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

سەرەڕای نەکردنەوەی سایلۆکان بەڕووی گەنمی جوتیاراندا، دروێنەکردن لە شارەزوور دەستی پێکردووە و “بەشێک لە جوتیاران ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان”.

کشتوکاڵی شارەزوور گەرچی پێی وایە ئەمساڵ گەنمەکەیان لەپارساڵ باشتر نیە، بەڵام پێشبینی دەکات سایلۆ رێژەیەکی وەرگرتنی گەنم زیاد بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.5.2024، فەریدوون حسێن، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شارەزوور بۆ 964 وتی، “دروێنەکردن لە سنووری شارەزوور دەستی پێکردووە و داوامانکردووە جوتیاران بەزووی بەرهەمەکانیان بدورنەوە، بۆ ئەوەی بەدووربن لە سووتان و مەترسی لەناوچوون، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران باشە، بەڵام وەک پارساڵ نیە، ئەوەش بەهۆی بارینی باران بەشێک لە گەنمەکان هەور لێیداوە و بەشێکیش نەخۆشی تێدایە”.

فەرەیدوون حسێن، ئەوەشی وت، “تا ئێستا سایلۆ نەکراوەتەوە و رێژەی  وەرگرتنی گەنم دیارینەکراوە، پارساڵ رێژەی وەرگرتنی گەنمی شارەزوور لە سایلۆی سەیدسادق 12 هەزار تۆن بوو، بۆ هەر دۆنمێک زەویەک 178کیلۆ لە جوتیاران وەرگیرا و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ زیاتر  لەو رێژەیە وەربگرن”.

لە سنوری قەزای  شارەزوور دوو هەزار و 156 جوتیار هەن، کە ساڵانە 54 هەزار دۆنم و 66 هەزار مەتر زەوی دەیم و 18 هەزار و 127 دۆنم زەوی بەراو بۆ کشتوکاڵکردن بەکار دەهێنن، ئەم زەوییانە دابەش بوون بەسەر 42 گوندی سنورەکە، جوتیاران بەشێکی زۆری زەویەکانیان بەگەنم و جۆ دەچێنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

شارەزوور؛ لەبەر گەنم رێگە نییە بڕۆی و شارەوانیش خەریکی...

شارەزوور؛ لەبەر گەنم رێگە نییە بڕۆی و شارەوانیش خەریکی ئاگادارکردنەوەیە