لەپێناو سیمایەکی جوانتر هەڵمەتێکی گەورە شەقام و بازاڕەکانی زەڕایەن دەگۆرێت
964+
شانیا بێستون
لەپێناو بەخشینی سیمایەکی جوانتر و تێکنەدانی دیمەنەکان،هەڵمەتێکی بەرفراوان لە زەڕایەن بۆ پاککردنەوە و رێکخستنی بازاڕ دەستیپێکرد
هەتا پیسی شەقامەکان زیاتر بێت و دوکانەکانی ناوبازاڕ بەشێوەیەکی ناڕێکخراو کەلوپەلەکەنیان بێنە سەر شۆستەکان بێگومان سیمای شار ناشرین دەنوێنێت، جا بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، لیژنەکانی رێکخستنی بازار بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناحیەی زەڕایەن دەستیانکرد بە رێکخستنەوە و پاککردنەوەی شەقام و شۆستەکان
بەپێی راگەیەندراوەکە، پاککردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و شوێنە گشتییەکانە، بە لادانی ئەو کەلوپەل و زیادەڕۆییانەی لەسەر شەقامی (زەڕایەن-دەربەنیخان) و (زەرایەن-سلێمانی) هەبوون، هاوکات رێکخستنەوەی دەروازەکانی شار.
هاوکاری کاسبکارانیش دەکەن و شوێنێکی گونجاو بۆ دەستگێرەکان دیاریدەکەن، بەجۆرێک بێت کە رێگری لە هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلەکان نەکات.